میدیاكانی كۆماری ئیسلامی، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان ڕایانگه‌یاند: هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانیانی ئه‌و وڵاته توانیویانه هه‌زاران به‌ڵگه‌ی نهێنی سه‌باره‌ت به پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ئیسڕائیل بدزن.
به وته‌ی میدیاكانی ڕژیم، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و عه‌مه‌لیاته ئه‌نجام دراوه و هۆكاری دێر بڵاوكردنی هه‌واڵه‌كه، گواستنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان بۆ نێو خاكی ئێران و ئه‌و شوێنانه بووه كه بۆی دیاری كراوه. هه‌واڵنێری ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی به‌ڵگه‌كان زۆره و كاتێكی فراوانی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.