ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامانی به‌ریتانیا دژ به كه‌مكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت سه‌ر به حیزبی كارگه‌ره به‌ڵام بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سری بودجه، كه‌م ئه‌ندامانی به ئامانج گرتووه و ڕێژه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌م كردووه. كه‌م ئه‌ندامانی به‌ریتانیا به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مان خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری كه‌م ئه‌ندامان و پێدانی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان بوون.