كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی ئیسڕائیل به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م بنكه‌ی ئاسمانی هاتزۆر خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون، هاوكات گرێتا تونبێرگ چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی سوید هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١١ چالاكی دیكه هه‌ڵمه‌تێكیان له ژێر ناوی گه‌یاندنی یارمه‌تی به منداڵانی غه‌زه ده‌ستی پێكردووه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چالاكانی مه‌ده‌نی ئیسڕائیل به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی منداڵانی گیانبه‌ختكردووی فه‌له‌ستینی، داوایان له فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه سه‌رپێچی له فه‌رمانه‌كانی ئه‌رته‌ش بكه‌ن و چی تر خه‌ڵكی بێ تاوانی غه‌زه كۆمه‌ڵكوژ نه‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گرێتا تونبێرگ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١١ چالاكی دیكه هه‌ڵمه‌تێكیان له ژێر ناوی “ناوگانی ئازادی” ده‌ست پێكردووه و بڕیاره خۆیان بگه‌یننه غه‌زه و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان له نێوان منداڵانی ئه‌و باریكه‌یه دابه‌ش بكه‌ن.