به هۆی هاتنی لافاوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له وڵاتی نیجریه، به لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ڕێژه‌ی قوربانیانی به‌رده‌وام له زیادبووندایه.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی نیجریه، سێ هزار كه‌س ناچار بوون ماڵ و حاڵیان به‌جێبێڵن و چاره‌نووسی ده‌یان كه‌س نادیاره. تا ئێستا ته‌رمی ٢٠٠ كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه و به سه‌دان كه‌س بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵی ڕابردووش به‌هۆی هاتنی لافاو له شاری مۆكوا یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاواره بوون و ٣٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دابوو.