شه‌وی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی توركیه‌یی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ساڵڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاركی گه‌زی له ئیستانبوول بوون و ٨٧ كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس هه‌موو جاده‌كانی نزیك به مه‌یدانی ته‌قسیمیان داخستووه و ڕێگه‌یان نه‌داوه ئه‌ندامانی كانوونی پارێزه‌رانی ئیستانبوول له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شدار بن. شه‌وی شه‌ممه هه‌زاران شارومه‌ندی توركیه‌یی له مه‌یدانی ته‌قسیم كۆبوونه‌وه تاكوو ڕێز له یادی قوربانیانی هێرشی پۆلیس له ساڵی ٢٠١٣ بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌رانی پارك گه‌زی بگرن، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و ٨٧ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.