ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، كامیۆن‌داران له ١٢٥ شار و ٣٠ ئوستانی ئێران بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند شۆفێر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شیراز و و دێولانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له گێڵانغه‌رب، شۆفێرانی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتوون. كامیۆن‌داران ڕایانگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا خاوه‌ن وانتباره‌كانی قه‌زوێن په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كامیۆن‌داران بوون و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی، هونه‌ری، زیندانیان سیاسی و بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران له چه‌ند په‌یامی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی كامیۆن‌داران دووپات كردووه‌ته‌وه.