ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی بۆنكرداری كارخانه‌ی سیمانی خوزستان، دژ به ڕێگری له هاتووچوو و هه‌روه‌ها بێڕێزی پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له سێ ڕێیانی كیمه دژ به جیاكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به هاتوچووی بارهه‌ڵگران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه بارهه‌ڵگرانی ٥٠ تۆنی ئیجازه‌ی هاتوچۆویان پێ ئه‌درێت، به‌ڵام ئه‌وان كه به ته‌نیا كامیۆنه‌كانیان ٢٥ تۆنه ئیزنی هاتوچوویان پێ نادرێت و ئه‌مه‌ش بووه‌به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌ن به‌وه كرد كه پێویسته بێڕێزییه‌كانی پۆلیس دژ به شۆفێران كۆتایی پێبێت و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تا كاتی وه‌دیهاتنی داواكارییه‌كانیان به‌رده‌وامن له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن.