شه‌وی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له فه‌رمانێكی حكوومه‌تی دا كارزار زۆرترین گوشاری ئابووری بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانی ده‌ر كرد.
ترامپ به دوای واژۆكردنی ئه‌و فه‌رمانه ڕایگه‌یاند: هیوادارم پێویست به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته نه‌بێت، ئه‌بێ ببینن كه ئایا ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئێران دا ڕێككه‌وین. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران وتوووێژ بكات و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی كۆماری ئیسلامی زیان گه‌یاندن به كه‌سایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بێت، به ته‌واوی له ناویان ده‌بات. ناوبراو پاڵپشتی خۆی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له ئیسڕائیل دووپات كرده‌وه و بۆ جارێكی دیكه ڕایگه‌یاند: فهلهستیهنیهكان ئه‌بێ له غه‌زه بڕۆن.