کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی پێزانینی ئه‌نجومه‌نه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان بۆ سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی گشتی

په‌یامی پێزانینی ئه‌نجومه‌نه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان بۆ سه‌ركه‌وتنی

ئه‌نجومه‌نه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندان، له‌ په‌یامێك دا ڕێز و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرد و سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی گشتیان له‌ هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و بنه‌ماڵه‌كانیان پیرۆزبایی كرد.

له‌و په‌یامه‌دا هاتووه‌، خه‌ڵكی ئاگا و خه‌باتكاری كوردستان، كۆماری ئیسلامی، هه‌وڵی دا له‌ ڕێگه‌ی سازكردنی كه‌ش و هه‌وای ترس، بانگهێشت، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كاسبكاران و ڕفاندنی چالاكانی كرێكاری و  مه‌ده‌نی، ڕێگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتوانه‌ی مانگرتنی بگرێت، به‌ڵام نه‌یتوانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ داكۆكی كردن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ و پاڵپشتی له‌ په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و هه‌موو ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی مه‌ترسی ئێعدامیان له‌سه‌ره‌ كپ بكات. خه‌ڵكی كوردستان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست هاوڕێ له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی حیزبه‌ سیاسییه‌كان به‌ خه‌ڵكی ئێران و كۆمه‌ڵگای جیهانیان نیشان دا كه‌ یاسا هه‌مان خواست و ئێراده‌ی گه‌له‌، نه‌ك ئیراده‌ی پووچه‌ڵی كۆماری ئیسلامی. هیوادارین كه‌ ئه‌و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران ببینین.