کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی هه‌زارانی له‌ ئاودانانی ئیلام

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی هه‌زارانی له‌ ئاودانانی ئیلام 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی گوندی “هه‌زارانی” سه‌ر به‌ شارستانی ئاودانان له‌ ئاست زه‌وتكردنی مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ گوندی هه‌زارانی هه‌وڵی زه‌وتكردنی ١٠٠ سه‌ر مه‌ڕ  و ماڵاتی گوندنشینانیان داوه‌، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك بوونه‌ته‌وه‌ و تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه‌. هێشتا هۆكاری ئه‌و كاره‌ ڕوون نییه‌ و گوندنشینان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێگه‌ ناده‌ن سه‌رچاوه‌ی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ تاڵان بكرێت.