کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم بۆ سه‌ر بازاڕیانی سه‌قز

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی بازاڕ و پاساژه‌كانی ئاده‌می، شاره‌داری، بازاڕچه‌ی ڕۆژ و چه‌ند شوێنی دیكه‌ هێزیان ناردووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ خاوه‌ن دووكانه‌كان كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مانگرتن نه‌شكێنن شوێنی كه‌سابه‌تیان پۆلۆمپ ده‌كرێت.
وێڕای هه‌ڕشه‌ و گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان، بازاڕیانی سه‌ربه‌رزی شاری سه‌قز به‌ گشتی په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی بوون و یه‌كگرتووانه‌ دووكانه‌كانیان داخستووه‌ و به‌و شێوه‌ دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمی ئێعدام و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نیشان داوه‌.