کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی بازاڕیانی سه‌قز، بۆكان، مهاباد و دیوانده‌ره‌ به‌ مانگرتنی گشتی

images 56

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندان، بازاڕیانی شاره‌كانی سه‌قز، مهاباد، دیوانده‌ره‌ و بۆكان به‌ شێوه‌ی گشتی په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان دژ به‌ سزای سێداره‌ بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنه‌ و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بازاڕیانی شاره‌كانی سه‌قز، مهاباد، دیوانده‌ره‌ و بۆكان به‌ وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ به‌ده‌م بانگه‌وازی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ چوون و هاوكات له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی بوون و دووكانه‌كانیان داخستووه‌.