کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار 1 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی گونده‌كانی “له‌ك بن” و “په‌سوه‌”ی سه‌ر به‌ پیرانشار به‌ ناوه‌كانی موراد ئۆستۆوار، نێعمه‌ت ئه‌حمه‌دنژاد و فه‌ردین مه‌حموودی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان له‌ شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی فه‌ردین مه‌حموودی(چالاكی ژینگه‌پارێز)، نێعمه‌ت ئه‌حمه‌دنژاد و موراد ئۆستۆوار و ئه‌و سێ هاونیشتمانیه‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ له‌ به‌رده‌ست دا نییه.