ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، ئه‌نجومه‌نه خوێندکارییەکان و چالاکانی خوێندکاری بە بڵاوكردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی، بێهروز ئیحسانی و مێهدی حەسەنیان شەرمەزار کرد.
ئه‌نجومه‌نه خوێندكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئێرانیانی دەرەوەی وڵات کردووه به گوشارهێنان بۆ سه‌ر وڵاتانای ئورووپایی، به‌ستێنی داخرانی باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له یه‌كێتی ئورووپا و دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی ساز بكه‌ن. چالاكانی خوێندكاری له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا داوایان له خه‌ڵكی ئێران كردووه به‌رانبه‌ر به سزای سێداره هه‌ڵوه‌ێستی جیددی بگرن و به كه‌متر له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره به گشتی ڕازی نه‌بن.