به‌پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی بێهداشتی غه‌زه، له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٨١ كه‌س له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی ئه‌و باریكه‌یه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن حه‌ماس و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه و له ماوه‌ی ٢٤ ساعه‌تی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان فه‌له‌ستینی بریندار بوون. بڕیاره كابینه‌ی ئه‌منیه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌نگ له سه‌ر بڕگه‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه بده‌ن. ئه‌گه‌ر كابینه‌ی ئه‌منیه‌تی و پاڕله‌مان ڕه‌زامه‌ندی خۆیان نیشان بده‌ن، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ڕێكه‌وتننامه‌كه ئه‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ ئازادی دیله‌كان و به‌ندكراوانی هه‌ر دوولا ده‌كرێت.