کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی ٥٠ مامۆستای ئایینی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی

به‌یانیه‌ی ٥٠ مامۆستای ئایینی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی

مامۆستایانی ئایینی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.

مامۆستایانی ئایینی له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی و سه‌ره‌نج دان به‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ بوون كه‌ سه‌لمێنه‌ری بێ تاوانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌یه‌. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌ هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌ سه‌ر ئه‌و دوو ژنه شۆڕشگێڕه‌ كۆمه‌ڵگای تۆڕه‌ كردووه‌ و نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌باره‌ت به‌ دادڕه‌سی ناداداپه‌روه‌رانه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی نیگه‌رانن. ئه‌ركی حكوومه‌ت پێدانی دڵنیایی به‌ كۆمه‌ڵگایه‌ نه‌ك تێكدانی ئاسایشی خه‌ڵك. مامۆستایانی ئایینی له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.