کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌م پارتی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ ستانبوول

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌م پارتی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری

شۆرای ژنانی حیزبی دیمۆكراسی و به‌رابه‌ری گه‌لان(ده‌م پارتی)، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ ستانبوولی توركیا كۆبوونه‌وه‌ و سه‌پاندنی سزای ئێعدامیان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

شۆرای ژنانی ده‌م پارتی له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “ئێران سزای سێداره‌ ڕابگره‌”، “ئێمه‌ ده‌نگی په‌خشان عه‌زیزین” و “ئازادی بۆ په‌خشان عه‌زیزی”یان به‌رز كرده‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی سزای ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ كورده‌ هۆشداریان به‌ كۆماری ئیسلامی دا.