ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی توركیا له ئۆپراسیۆنێك دا ١٤٧ شارومه‌ندی كوردیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به وته‌ی چالاكانی سیاسی باكووری كوردستان، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له لایه‌كه‌وه باس له ئاشتی و ئاگربه‌ست ده‌كات و له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێرش ده‌كاته سه‌ر شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان ده‌كات. هه‌روه‌ها له عه‌مه‌لیاتی پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان له ٤١ ئوستانی ئه‌و وڵاته ١٤٧ شارومه‌ندی كورد به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون