کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨ شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ سه‌رپولی زه‌هاو و كرماشان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌ شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ ئه‌هواز 3 1

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ٨ شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی سه‌رپولی زه‌هاو و كرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیتلاعاتی سپای كرماشان سێ كه‌سی به‌ ناوه‌كانی ئارمین مورادی، محه‌ممه‌د عه‌زیزی و محه‌ممه‌د یووسفی له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ ڕفاندووه‌ و له‌ سه‌رپولی زه‌هاو، پێنج هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی یووسف ئه‌لیاسی، یووسف نه‌یریزی، كۆمار نادری، حامد ئه‌لیاسی و عومه‌ر بابایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.