ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی ئاكدنیزیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و كاتێك خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و چه‌ند كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، هووشیار ساری یێلدیز و نووریه ئه‌رسه‌لان هاوسه‌رۆكه‌كانی شاروانی ئاكدنیز به فه‌رمانی دادستانی توركیا و به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له جێگه‌یان قه‌یووم دانراوه. هاوكات هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی ئاكدنیز، چوار كارمه‌ندی ئه‌و شاره‌دارییه به ناوه‌كانی ئۆزگور چاغڵار، نهسلیحان ئۆریچ، یه‌عقووب دانش و حیكمه‌ت باكرهان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕفێندراون. پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی شاری ئاكدنیز له‌به‌رده‌م شاره‌داری خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه.