کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر خۆپێشانده‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ به‌ندئاوی تشرین و كارگه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی سیرین و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٩ كه‌س بریندار بوون.

ڕۆژی ڕابردوو، هه‌زاران شارومه‌ندی ڕۆژئاوای كوردستان دژ به‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته به‌ره‌و به‌ندئاوی تشرین ڕێپێوانیان كرد، به‌ڵام په‌هباده‌كانی توركیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵك و پێنج كه‌س له‌وانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی ژنانی زنۆبیا گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ هێرشی دووهه‌م دا كارگه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی سیرین كرایه‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ كرێكارێك گیانی به‌خت كرد و چوار كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان شه‌وی ڕابردوو له‌ به‌ندئاوی تشرین مانیان گرت و به‌ هه‌ڵپه‌ڕكێ و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه وره‌ی به‌رزی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌ داگیركه‌ران نیشان دا.