کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی جیهانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

پشتیوانی جیهانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی به‌فرانبار، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ سنووری ڕۆژئاوای كوردستان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا و چالاكانی مافی ژنان له‌ ئه‌لجه‌زایه‌ر و توونس پشتیوانی خۆیان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند‌ و كوردانی ئاڵمان كه‌مپه‌ینی پاڵپشتی له‌ ڕۆژئاوای كوردستانیان ڕێك خست‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ كوردانی دانیشتووی ئاڵمان له‌ شاری دارمشتات كه‌مپه‌ینی پاڵپشتی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و نا بۆ ئێعدام، به‌ڵێ بۆ ژیانی ئازادیان ڕێكخست. به‌شداربووانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ گرافیتی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادیان له‌ سه‌ر دیواری ئه‌و شاره‌ نه‌خشاند و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانه‌ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بوون. له‌ وڵاته‌كانی ئه‌لجه‌زایه‌ر و توونس چالاكانی مافی ژنان پشتیوانی خۆیان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند و چالاكانی سیاسی و مه‌دنی باكووری كوردستان به‌ مانگرتتن له‌ سنووره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی داگیركاری ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بوون.