عه‌لی شه‌ریفزاده‌ی ئه‌رده‌كانی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی: داخوازی پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می، باوكی دادخوازی محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می، له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.
ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا. دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. حوكمی زیندانی ئه‌و باوكه دادخوازه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی ئه‌لبۆرز بۆ چوار ساڵ و سێ مانگ كه‌م كراوه به‌ڵام له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا، ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می به تۆمه‌تی “پوڵشوویی و وه‌ده‌ست هێنانی ماڵی نامه‌شرووع” به هه‌شت ساڵ و ده مانگ زیندان و یه‌ك ملیارد و ٩٠٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی و زه‌وتكردنی داراییه‌كانی مه‌حكووم كرا.