کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری محه‌ممه‌د كه‌ریم افشار

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری محه‌ممه‌د

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری محه‌ممه‌د كه‌ریم ئه‌فشار له‌ تێكۆشه‌رانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ فیداكارییه‌كانی گرت.

محه‌ممه‌د كه‌ریم ئه‌فشار خه‌ڵكی گوندی ئاوێهه‌نگی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ بوو كه ‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا و مه‌راسمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووان دا بریندار كرا. ناوبراو پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و بریندارانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ بوو و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار به‌ هۆكارێكی نادیار گیانی له‌ده‌ست دا. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی محه‌ممه‌د كه‌ریم ئه‌فشار، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شاری سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.