وه‌زیری كار، ڕیفاه و ته‌عاوه‌نی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: گه‌ڵاڵه‌یێكی نوێ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌سه‌ند كراوه كه تێدا كۆڵبه‌ری وه‌كوو كاری نایاسایی ناسێندرێت و چی تر ده‌روازه سنوورییه‌كان باج له كۆڵبه‌ران وه‌رناگرن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها وتی: گه‌ڵاڵه‌ی سه‌روساماندانی تیجاره‌ت له سنووره‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌سه‌ند كراوه و وه‌زاره‌تی كار ئه‌ركداره بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی درووستكردنی ته‌عاوه‌نی، كێشه‌ی كۆڵبه‌ران چاره‌سه‌ر بكات. به‌و بۆنه‌وه، گه‌ڵاڵه‌كه سه‌ره‌تا له شاره‌كانی پیرانشار و سه‌رده‌شت جێبه‌جێ ده‌كرێت و دواجار له شاره سنوورییه‌كانی دیكه‌ش ئیجرایی ده‌بێت.