به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بڕیار بوو هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له ده‌ورووبه‌ری شاری مهاباد به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگریان لێ كرد.
هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه كه به هه‌وڵ و تێكۆشانی ڕێكخراوه ژینگه‌یه‌كان له دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه، له چه‌ند شاری كوردستان به‌ڕێوه چووه به‌ڵام له شاری مهاباد ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕێگه‌ی له به‌شداری خه‌ڵك له‌و چالاكییه گرتووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌یان له چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره كردووه له حاڵێكدا مه‌به‌ست له‌و چالاكییه په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی ڕێزگرتن له ژینگه، پاراستنی پاك و خاوێنی سرووشت و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌یه كه له ڕێگه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه و كه‌سانی هه‌ڵپه‌رسته‌وه به ژینگه گه‌یشتووه.