کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێك له‌ لافاوی شاری ئیلام

گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێك له‌ لافاوی شاری ئیلام 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵی خه‌ڵكی ئێلام به‌هۆی هاتنی لافاو گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئیلام، نه‌بوونی ژێرخانی ستاندارد له‌ شاری ئیلام، به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ په‌راوێزنشینه‌كانی ئه‌و شاره‌، وای كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بارینی بارانێكی كه‌م، شه‌قاو و كۆڵانه‌كانی ئیلام لافاو ده‌یگرێت و زیانێكی زۆر به‌ خه‌ڵك ئه‌گات. ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی هاتنی لافاو كچێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ ون بووه‌ و هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.