کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێگری هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی مهاباد له‌ گۆڕستانی ئه‌و شاره‌

ڕێگری هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی مهاباد

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری مهاباد ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئه‌و شاره‌ سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا بكه‌ن.

هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “شه‌ماڵ خه‌دیرپوور” و هاوڕێكانی له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی مهاباد له‌ ڕێكه‌وتی ٣ی سه‌رماوه‌ز هه‌وڵیان دا سه‌ردانی‌ مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان بكه‌ن و ڕێز له‌ یادی و بیره‌وه‌رییه‌كانیان بگرن، به‌ڵام هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا و بنه‌ماڵه‌كان ناچار بوون ڕۆژی ٦ی سه‌رماوه‌ز و بێ به‌شداری خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆببنه‌وه‌.