کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی كورد له‌ زیندانه‌كانی سه‌قز، كه‌ره‌ج و كرماشان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی كورد له‌ زیندانه‌كانی سه‌قز، كه‌ره‌ج

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌زی ٤٠٣، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی كورد به‌ ناوه‌كانی “جه‌هانگیر ڕه‌حیمی” خه‌ڵكی گوندی “تاهر بۆغده‌”، “ئێحسان به‌ساتی وه‌لی ئاباد” خه‌ڵكی كووهده‌شت و “موسته‌فا سووری” خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر له‌ زیندانه‌كانی سه‌قز، كرماشان و كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جه‌هانگیر ڕه‌حیمی پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ ئێعدام مه‌حكووم و به‌یانی سێشه‌ممه‌، حوكمه‌كه‌ی له‌ زیندانی سه‌قز جێبه‌جێ كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ئێحسان به‌ساتی وه‌لی ئاباد” و “موسته‌فا سووری” به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و دیزڵاوای كرماشان له‌ سێداره‌ دراون.