کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 47

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، ورمێ، مه‌ریوان، بیجاڕ، ئیلام، تاران، ته‌ورێز، ڕه‌شت، ساری، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ئه‌راك، به‌نده‌رعه‌باس، زاهیدان، كرمان، مه‌شهه‌د، خۆڕه‌م ئاوا و چه‌ند شاری دیكه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ خۆپێشاندانیان كردووه‌. خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون.