کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی چوار دامه‌زراوه‌ی مافی ژنان و دادخوازانی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر

به‌یانیه‌ی چوار دامه‌زراوه‌ی مافی ژنان و دادخوازانی كوردستان به‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌ز، چوار ڕێكخراوه‌ی مافی ژنان پێكهاتوو له‌ ” یه‌كێتی ژنانی كوردستان، دادخوازانی كوردستان، ژنانی كوردستان دژ به‌ جیاوازی، نا بۆ تابۆ نا بۆ توندووتیژی دژ به‌ ژنان” به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پاڵپشتی ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌ تایبه‌ت وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی، دوو چالاكوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام وتراوه‌: ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی كردنی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به‌ ژنان، سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی دژ به‌ ژنانی كوردستان، به‌لووچستان، گیلان، ئیسفه‌هان و سه‌رانسه‌ری ئێران به‌ توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ده‌نگی ئازادیخوازی ژنان به‌هێزتر له‌ هه‌میشه به‌ گوێی جیهان ده‌گه‌ینین.