کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كارزای چالاكانی مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا

كارزاری چالاكانی مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست ئه‌و پێشێلكارییانه‌ بوون.

واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له‌ دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و غه‌زه‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و له‌ پێش چاوی جیهان شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆردوومان ده‌كه‌ن. له‌ باشووری كوردستانیش بێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌كوو ده‌رفه‌تێك بۆ كۆچاندنی گوندنشینانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌بین و ڕۆژ نییه‌ كوێستانه‌كانی قه‌ندیل و ئاكرێ بۆردوومان نه‌كه‌ن. ئێمه داوا له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و پاڕله‌مانتارانی ئورووپایی ده‌كه‌ین سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دابنێن و ڕێگه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك بگرن. چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان ده‌قی داخوازییه‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ هاوردووه‌: یه‌كه‌م، شه‌رمه‌زاركردنی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا و ناچاركردنی به‌ پاشه‌كشه‌ له‌ ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان، دووهه‌م، به‌فه‌رمی ناساندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان وه‌كوو نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك. سێهه‌م، پێكهێنانی كۆمیسیۆنی بێ لایه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ناوچه‌كه‌. چواره‌م، هه‌بوونی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاودێریكردنی ناوچه‌كه‌. پێنجه‌م، به‌فه‌رمی ناساندی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان.