کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 29 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، تاران، ئه‌هواز و شووش بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی حكوومه‌ت به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ یه‌ك له‌ داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوویان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.