کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی كوردانی دانیشتووی سویس به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر

ڕێپێوانی كوردانی دانیشتووی سویس به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی سه‌رماوه‌ز، كوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس و دۆستانیان به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به‌ ژنان خۆپێشاندانیان كرد.

به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ژنانی قوربانی سه‌ركوت له‌ ئێران، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، گۆڵڕۆخ ئیرایی، نه‌رگس محه‌ممه‌دی، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران داویان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی بباته‌ سه‌ره‌وه‌ تاكوو ئه‌و ڕژیمه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌ كۆتایی به‌ توندووتیژی دژ به‌ ژنان بێنێت.