ڕۆژی شه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به زه‌وتكردنی ئیراده‌ی ئازادی ده‌نگده‌ران خۆپێشاندانیان كرد.
پاش دۆڕانی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی باكووری كوردستان، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كانی ماردین، ئێلح، خه‌لفه‌تی، دێرسیم و چه‌ند شاری دیكه‌دا گرت و له جێگه‌ی شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك، قه‌یوومی دانا. كرده‌وه نایاساییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان شه‌پۆلێك به ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا و خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام. له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، زیاتر له ١٥٠ كه‌س له چه‌ند شاری باكووری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چه‌ندین كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا، وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له كۆبوونه‌وه‌كان دا قه‌ده‌غه كرد و ڕایگه‌یاند كه هه‌ر كه‌س ئه دروشمه به‌رز بكاته‌وه به هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت.