کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ سنووری نه‌وسوود

گیانبه‌ختكردنی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ سنووری نه‌وسوود

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌زن كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی بڵبه‌ری سه‌ر به‌ شارستانی سه‌وڵاوا به‌ ناوی “محه‌ممه‌دكه‌ریم ئازه‌غ” له‌ كاتی كۆڵبه‌ری دا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، له‌ شه‌ش مانگه‌ی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٣ دان سه‌رجه‌م ١٤٢ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ی سنوورییه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، كوردستان و كرماشان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، سه‌رمابردوویی، ته‌قینه‌وه‌ی مین، به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی و ….بوونه‌ته‌ قوربانی كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌، ٣٦ كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٠٦ كه‌س بریندار بوون.