ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، مه‌راسیمێك له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فێركاری و كولتووری به‌یان له شاری بۆكان به‌ڕێوه چوو و تێدا بڕوانامه به پۆلێك له كچان و كوڕانی به‌شداری له خولی فێربوونی ڕێنووسی زمانی كوردی به‌خشرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تیه فه‌رهه‌نگییه‌كانی شاری بۆكانیش تێدا به‌شدار بوون و سه‌باره‌ت به گرینگی زمانی دایكی و پاراستنی زمانی كوردی هه‌ندێك قسه و باسیان پێشكه‌ش به قوتابیان كرد. له ساڵانی ڕابردوودا، ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ور و نه‌خشێكی گرینگ‌یان بۆ پاراستنی زمانی دایكی بووه و له‌و ڕێگایه‌ش دا ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه، زیندان و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوونه‌ته‌وه.