کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری تیكاب

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری تیكاب 4

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری تیكاب به‌ ناوی “فه‌ره‌یدوون سوڵتانی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، فه‌ره‌یدوون سوڵتانی دوو جار بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه‌ و له‌ فایلێكی ده‌نگی دا باس له‌ چۆنیه‌تی ئه‌و ڕووداوه‌ كردووه‌. ڕۆژی ڕابردوو به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و شارومه‌نده‌ و وێڕای ڕفاندنی، ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایل و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دا گرتووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی فه‌ره‌یدوون له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.