کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد له‌ به‌رانبه‌ر زیندانی وان

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد له‌ به‌رانبه‌ر

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی سه‌رماوه‌ز، ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد له‌ شاری وان له‌ باكووری كوردستان، له‌ به‌رانبه‌ر زیندانی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ئێران بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ و كۆمه‌ڵكوژی ژنان و منداڵانیان له‌ لوبنان، غه‌زه‌ و سووریه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ژنكوژی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری حكوومه‌ته‌كانی توركیا و كۆماری ئیسلامیان ئیدانه‌ كرد و ڕایانگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالار له‌و دوو وڵاته له‌ چالاكی ژنانی ئازا و بوێر ده‌ترسێت، به‌و بۆنه‌وه‌ سزای سێداره‌ و زیندان به‌سه‌ریان دا ده‌سه‌پێنێت. ژنانی تێكۆشه‌ری باكووری كوردستان هه‌روه‌ها وتیان: ئیراده‌ و ئازایه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی هێز و توانایان پێ ده‌به‌خشێت كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانیان بده‌ن.