ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی كاروان قادری شوكری و تاهر عه‌زیزی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له پیرانشار له دوو مه‌راسمی جیاجیادا ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی كاروان قادری شوكری شوێنی گیابنهختكردنی ناوبراویان گوڵباران كردووه و به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی تاهر عه‌زیزی به گۆڵبارانكردنی گهڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ڕایانگه‌یاندووه كه تا تۆڵه‌ی نه‌ستێنن، واز له دادخوازی ناهێنن. له كۆتاییش دا دروشمی “شه‌هید نامرێت”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه.