کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست نه‌بوونی كاره‌با

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست نه‌بوونی كاره‌با

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕازین و ده‌ڵێن: قه‌تعی بێ‌ به‌رنامه‌ی كاره‌با زیانی له‌ ژیان و كه‌سابه‌تیان داوه‌.

به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، ڕۆژانه به‌ بۆنه‌ی قه‌تعی به‌رق چه‌ند كاتژمێر له‌ ڕیزدا ده‌وه‌ستن و هه‌موو شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كانی كوردستان تووشی ترافیكێكی قورس بووه‌. هه‌ندێك له‌ كادری ده‌رمان باس له‌ بڕانی كاره‌با له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن، خوێندكارانی زانكۆش ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با ژووره‌كانی خوێندن داده‌خرین و له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن دوا ده‌كه‌ون. كاسبكارانی نێو بازاڕ و ماركێته‌كان باس له‌ زیانی ماڵی ده‌كه‌ن و بازاڕیان داوا له‌ هاوپیشه‌كانیان ده‌كه‌ن دژ به‌ ناكارامه‌یی حكوومه‌ت مانگرتنی سه‌راسه‌ری به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.