ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌میر بابۆلی شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “له‌ج”ی سه‌ر به شاری مهاباد به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕی ١٤٠١، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مهاباد هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌میر بابۆلی و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه و بۆ گرتووخانه گواسته‌وه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، ئه‌و به‌ندكراوه به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا، دواتر ئه‌میر بابۆلی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مهاباد به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “هه‌ڵگرتنی چه‌ك” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.