به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه له شاری ماردین ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی فاشیستی توركه‌وه ئازاری جنسی دراون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند شاری باكووری كوردستان گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی دژ به داگیركردنی شاره‌وانییه‌كانی ماردین، خه‌لفه‌تی و ئێلح له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بوو. له ماوه‌ی دوو حه‌فته دا زیاتر له ١٥٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كران، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س به فیشه‌كی پلاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئاشكرایان كردووه كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری ماردین له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندانی ئه‌و شاره ئازاری جنسی دراون و ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان لێ كراوه.