کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سێ ئه‌ندامی سووریای دیمۆكراتێك له‌ هێرشی خۆكوژی داعش

برینداربوونی سێ ئه‌ندامی سووریای دیمۆكراتێك له‌ هێرشی خۆكوژی داعش

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ماتۆرسیكلتێكی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانی داعش به‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له‌ ده‌ورووبه‌ری حه‌سه‌كه‌ ته‌قیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، تیرۆریستێكی ماتۆڕسه‌واری خۆكوژ له گوندی‌ “ڕێگا سپی”ی سه‌ر به‌ شاری حه‌سه‌كه‌ به‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك خۆی ته‌قانده‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون. ڕۆژی شه‌ممه‌ش له‌ ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستی دیكه‌ له‌ ڕۆژائاوای كوردستان، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دابوو و سێ شارومه‌ند بریندار ببوون.