ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌رن ژنانی تێكۆشه‌ری ناوچه‌ی زنووبیا له كانتۆنی ده‌یره‌زوور له ڕۆژئاوای كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یێك دا پشتیوانی خۆیان له وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی ده‌ربڕی.
له‌و كۆبوونه‌وه كه له‌لایه‌ن شۆرای ژنانی ده‌یره‌زووره‌وه ڕێكخرابوو، به‌یاننامه‌یه‌ك خوێندار كه تێدا سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی شه‌رمه‌زار و سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی هوشداری توند دراوه‌ته به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به سه‌ركوتی سیستماتیكی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی به تایبه‌ت ژنانێك كراوه كه بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری تێده‌كۆشن و هاوكات داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانی كراوه پاڵپشتی ژنانی ئازادیخوازی ئێران بێت.