ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی باكووری كوردستان خۆیان گه‌یانده شاری ئێلح و گه‌وره‌ترین میتینگی ئازادیان به‌ڕێوه برد.
پلاتفۆۆرمی دامه‌زراوه دیمۆكراتیكه‌كانی باكووری كوردستان گه‌وره‌ترین میتینكی له ژێر ناوی “دیمۆكراسی و ئازادی” به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له شاری ئێلح به‌ڕێوه بردووه. به‌شداربووانی ئه‌و میتینگه داگیركردنی شاره‌وانییه‌كانی ماردین، ئێلح و خهلفهتیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی شاره‌دارانی ڕفێندرا و ڕاده‌ستكردنی شاره‌وانییه‌كان به نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها داوای ئازادی ئووجالان و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له ڕێگه‌ی ئاشتیان كرد و ڕایانگه‌یاند: سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا پاشه‌كشه‌یان پێ ناكات و به‌رخۆدن گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٤ خۆپێشانده‌ر، له‌وانه شه‌ش منداڵ له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری ئێلح له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.