کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ چه‌ند شاری كوردستان

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ چه‌ند شاری كوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاره‌كانی سنه‌، بۆكان، مهاباد و پیرانشار به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر ئازاد حسێن پوری له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری مهاباد، مه‌زاره‌كه‌یان گۆڵباران كردووه‌ و له‌ پیرانشار بنه‌ماڵه‌ی ئه‌میر فه‌راسه‌تی، دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنیان به‌رز ڕاگرتووه‌. له‌ شاری سنه‌ شوێنی گیانبه‌ختكردنی شاهۆ به‌همه‌نی له‌لایه‌ن كه‌س و كاریه‌وه‌ گۆڵباران كراوه‌ و له‌ شاری بۆكان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆببنه‌وه‌ و ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان توانیویانه‌ سه‌ردانی مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان بكه‌ن.