کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كه‌مپه‌ینی چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌ریوان بۆ ڕزگاركردنی به‌ندكراوێك له‌ ئێعدام

كه‌مپه‌ینی چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌ریوان بۆ ڕزگاركردنی به‌ندكراوێك

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چالاكانی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان كه‌مپه‌ینێكیان بۆ ڕزگاركردنی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام له‌ په‌تی سێداره‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایانی ئایینی، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی مه‌ریوان پێكه‌وه‌ سه‌ردانی ماڵی كوژراوێكیان كردووه‌ تاكوو بتوانن ڕێگه‌ له‌ ئێعدامی به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له‌ زیندانی سنه‌ به‌ ناوی “تالب هێجره‌تی پور” بگرن. “تالب هێجره‌تی پور” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “به‌رده‌ ڕه‌ش”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، له‌ ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.