کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان 1

دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی ته‌رفه‌ی سه‌ر به‌ شاری بۆكان به‌ ناوه‌كانی “سروه‌ شیری” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و “په‌یمان شیری” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ سه‌رجه‌م به‌ ١٤ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.

ڕۆژی چوارشه‌مممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، سروه‌ شیری و په‌یمان شیری به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ كران. سروه‌ شیری له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ٨ مانگ زیندان و په‌یمان شیری به‌ هه‌مان تۆمه‌ت به‌ شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.