کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی سەدان چالاکی مافی مرۆڤ له‌ ئاست حوکمی ئێعدامی وریشە مورادی

ناڕەزایەتیی سەدان چالاکی مافی مرۆڤ له‌ ئاست حوکمی ئێعدامی وریشە

سەدان چالاکی مافی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، دەرکردنی سزای ئێعدامیان بۆ وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌‌ ڕایانگه‌یاند: ئه‌مڕۆكه‌ ئاڵای خۆڕاگری له‌سه‌ر شانی ژنانی ئێرانه‌ و تا كۆتایی هێنان به‌ ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ده‌ست له‌ خه‌بات هه‌ڵ ناگرن. چالاكانی مافی مرۆڤ داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد، له‌ ئاست پشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ بواری مافی مرۆڤ دا بێده‌نگ نه‌بن و به‌رگری له‌ وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی بكه‌ن.